میدیای ڕژێمی ئێران کوشتنی ئەحمەدی نەژاد پشتڕاست دەکاتەوە

بە پێی ڕاپۆرتەکان سەرۆکی پێشووی ئێران محمود ئەحمەدی نەژاد لە هێرشێکی ئاسمانیدا کورژاوە.

ڕۆژی یەکشەممە میدیای سەر بە ڕژێمی ئێران پشتڕاستی کردووە ئەحمەدی نەژاد، کە لە ساڵی 2005 تا 2013 سەرۆکی کۆماری ئیسلامی بوو، لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمەریکایی و ئیرائیلیدا کوژراوە.

ڕاگەیاندنەکەی ڕژێم دەشڵێت هێرشەکە کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئەحمەدی نەژاد لە ناوچەی نارناکی باکوری ڕۆژهەڵاتی تاران، لە ئەنجامدا خۆی و چەند پاسەوانێکی کوژراون.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمەریکاو ئیسرائیل ( توڕەیی ئەفسانەیی) دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دەستیپێکرد هەر لە یەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیش کوژرا.