سیناتۆر کاتن: کاتی هاتووە ئایەتوڵاکان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت

سیناتۆر تام کاتن لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وتارەکەی سەرۆک ترامپ دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران بە "زۆر باش" ناودێر دەکات و دەڵێت، سەرۆک بە سادەیی ڕایگەیاند ئێران ماوەی 47 ساڵە شەڕێکی تیرۆرستی فراوان دژ بە ئەمەریکا دەکات و ئێمە چیتر ناتوانین تەحەمولی بکەین.

سیناتۆر کاتنی کۆماری لە پەیامێکی دیکەدا لەسەر ئێکس، ئاماژەی بە هەڕەشە زۆرەکانی کۆماری ئیسلامی دەکات، لەوانە "بەرنامەی چەکی ئەتۆمی، هەزاران مووشەک و پشتیوانی حکومەتی ئێران بۆ تیرۆر" و نووسیویەتی، "ئێران ماوەی 47 ساڵە شەڕی دژی ئەمەریکا دەستپێکردووە: قەیرانی بارمتەگرتن، بنکەی هێزی دەریایی بەیروت، تاوەرەکانی خوبر، بۆمبەکانی کەناری ڕێگا لە عێراق و ئەفغانستان کە هەزاران سەربازیان کوشت و برینداری کردن، وە هەروەها هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک ترامپ."

لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە دواجار کاتی ئەوە هاتووە "ئایەتوڵاکان" لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.