سەرۆک ترامپ پیرۆزبایی لە تیمی هۆکی ئەمەریکا دەکات

تیمی هۆکی سەر سەهۆڵی پیاوانی، ئەمەریکا لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی 2026دا بە بردنەوەی لە تیمی کەنەدا توانای مەدالیای زێڕین بۆ ئەمەریکا مسۆگەر بکات.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی تروث سۆشیاڵ بە پەیامێکی کورت پیرۆزبایی لە تیمەکە کرد و بە تیمێکی "بەتوانا" ناودێری کردن.

گۆڵی برنەوەی یارییەکە لە دەمی کاتی زیادەی یارییەکەدا لەلایەن یاریزانی ئەمەریکایی جاک هیوز تۆمار کراو بەم جۆرە ئەمەریکا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک لە کەنەدای بردەوە.

هەتا ئێستا ئەمەریکا بە کۆی گشتی 33 مەدالیای لەم ئۆڵۆپیادەدا بەدەستهێناوە کە بریتییە لە 12 مەدالیای زێڕین، 12ی زیو و 9ی برۆنز.