ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، گفتوگۆی بەرگری ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و ژاپۆن لە هەژدەی مانگەوە لە واشنتن دەستیپێکردووە.
دیالۆگەکە بە بڕیاری سەرۆک دۆناڵد ترامپ و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن سانای تاکایچی بەرەوپێشبراوە.
ئەمەریکا پابەندبوونی خۆی بە بەرگری لە ژاپۆن دووپاتکردەوە، لەوانەش بەکارهێنانی توانا ئەتۆمییەکان. هەروەها ژاپۆن پشتیوانی خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتیپارێزی ئەمەریکا دووپاتکردەوە.
وەزارەتی دەرەوە دەشڵێت، هەردوولا باسیان لە کۆکردنەوە و تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی خێرا و ناڕوون و ناسەقامگیرکەری چین کردووە، هەروەها پابەندنەبوونی مێژوویی ڕووسیا بە کۆنترۆڵکردنی چەک.
ئەمەریکا جەختی کردووەتەوە لە پێویستی سەقامگیری ستراتیجی فرەلایەنە و دانوستانەکانی کۆنترۆڵکردنی چەک . ژاپۆن پێشوازی لە نیازی ئەمەریکا کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باشتر و جەختی لەسەر گرنگی بەشداریکردنی ڕووسیا و چین کردەوە.
هەروەها لە گفتوگۆکەدا تیشک خراوەتە سەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییە پەرەپێدراوەکانی کۆریای باکوور (DPRK) و هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە چەکداماڵینی تەواوەتی ئەو وڵاتە دووپاتکردەوە.
لە کۆتاییدا شاندەکانی هەردوو وڵات لە کاتی دانوستانەکاندا پلانی مانۆڕی سەربازی بەردەوامیان دانا.