مارکۆ روبیۆ لەگەڵ هاوتاکانی لە گرووپی حەوت تاوتوێی ململانێ بەردەوامەکان دەکات

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئێوارەی شەممە لە میونخی ئەڵمانیا لەگەڵ وەزیرانی درەوەی گرووپی حەوت وڵاتی پیشەسازی جیهانی کۆبووەوە.

وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت " سەرکردەکان باسیان لە پرسە گرنگەکانی وەک ململانێ بەردەوامەکان کرد کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری لە ئافریکا، ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست." هەروەها باسیان لە " ئاڵنگارییەکان بۆ ئاسایشی ناوچەکە لە هیندۆ-پاسیفیک و نیوەگۆی ڕۆژئاوا"ش کردووە.

لەو کۆبوونەوەیەی کە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ ئەنجام دراوە، وەزیری دەرەوە روبیۆ، "پابەندبوونی ئەمریکای بە بەرەوپێشبردنی سەقامگیری لە ڤەنزوێلا و دانوستان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دووپاتکردەوە."

ڕوبیۆ و هاوتاکانی لە گرووپی حەوت وڵاتی پیشەسازی جیهان گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی گروپەکەیان دووپاتکردەوە بۆ "ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە جیهانییەکان بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی."

گروپی حەوت بریتییە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، ژاپۆن و بەریتانیا.