ترامپ: ئێران دانوستاندن دەکات بۆ ئەوەی جارێکی تر لەلایەن ئەمەریکاوە لێی نەدرێتەوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە، 5ی مانگی دوو بەئاماژەدان بە لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە هێرشە ئاسمانیەکەی ئەمەریکا، جەختی لەوە کردەوە کە سوپای ئەمەریکا هەرگیز ئەوەندە بەهێز نەبووە و وتی ئێران دانوستان دەکەن، چونکە نایانەوێت لەلایەن ئێمەوە لێیان بدرێت.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە هێزی سەربازی ئەمەریکا هەرگیز ئەوەندە بەهێز نەبووە و وتی "ئێوە ئەمەتان لەگەڵ فڕۆکە بۆمبڕێژکراوەکانی بی-2 لە ئێران بینیوە.

ئەمەریکا لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەوی بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری بی-2 و تەقاندنی موشەکی کروزی تۆماهۆک ئەنجامدا و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی کردە ئامانج و لەناویانبرد.

سەرۆک هەروەها ئاماژەی بە جوڵەی کەشتییە جەنگییە بەرفراوانەکانی ئەمەریکا بۆ ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند حکوومەتی ئێران دانوستان دەکات چونکە نایەوێت جارێکی دیکە هێرش بکرێتە سەری لەلایەن ئەمەریکاوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمەریکا بە ئاماژەدان بە سروشتی مەترسیداری ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران ئەنجام دراوە، جەختی لە گرنگی ئەم ئۆپەراسیۆنە و فڕینی فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی-2 بۆ ئێران لە نیوەی شەودا کردەوە.

دۆناڵد ترامپ چەندین جار جەختی لەسەر لەناوبردنی تەواوەتی دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران لە هێرشە ئاسمانیەکەی ئەمەریکا بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی-2 کردووەتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چەند حەوتەی ڕابردوودا هێزێکی بەرچاوی سەربازی لە نزیک کۆماری ئیسلامی جێگیر کردووە. گەیشتنی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن و کەشتییەکانی یاوەری بۆ ناوچەکە لەگەڵ ناردنی فڕۆکەی جەنگی زیاتر بۆ ناوچەکە، ئەم ئامادەیی سەربازییەی بەهێزتر کردووە.

دۆناڵد ترامپ هەروەها چەندین جار هۆشداری داوە کە ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی شکست بهێنن، لەوانەیە فەرمانی کردەوەی سەربازی دژ بە کۆماری ئیسلامی بدات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی کە ڕۆژی چوارشەممە پەخشکرا، ترامپ هۆشداریی دا کە خامنەیی پێویستە زۆر نیگەران بێت.

سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ڕابردوودا دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی لە ڕێگای دانوستانەوە هەبوو، بەڵام دانوستانەکان سەرکەوتوو نەبوون و ئێمە ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەومان ئەنجام دا.