فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (CENTCOM) لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وێنەی فڕۆکەیەکی جەنگی هێزی ئاسمانی ئەمەریکای لە جۆرەی F-15E بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاندووە بوونی ئەو فڕۆکەیە ئامادەیی سەربازیی زیاد دەکات و هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
سێنتکۆم ڕایگەیاندووە فڕۆکەکە ڕۆژی یەکشەممە، 18ی مانگی یەک، لە بنکەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشتووەتەوە.