ئەمەریکا لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریا لە پەیوەندیدایە

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا دەڵێت ئەمەریکا لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریادا لە پەیوەندیدایە.

تۆم باراک، ڕۆژی هەینی لە پۆستێکی تۆڕی ئێکسیدا ڕایگەیاندووە " وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریا بەردەوامە، بە شەو و ڕۆژ کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە زیادبوونی ناکۆکییەکان."

باراک دەشڵێت ئەمەریکا هەوڵی گەڕانەوەی گفتوگۆکان بۆ تێکەڵبوون " لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتان کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا گەیشتووەتە دێرحافر، بە مەبەستی ڕێگری کردن لە گرژی و ئاڵۆزی نوێ لە ناوچەکە.