Accessibility links

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەروازەکانی نێوان ناوچەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریا دادەخات


هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ئاسایش) ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند سەرجەم دەروازەکانی نێوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر و ناوچەکانی حکومەتی سوریایان داخستووە.

ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە، دەروازەکانی تەبقە و ڕەقە و دێرەزوور تا کاتێکی نادیار هەر بە داخراوی دەمێننەوە.

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و هێزەکانی حکومەتی سوریا لە پارێزگای حەلەب و ناوچەکانی دیکە زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی دەروازەکان ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە هەوڵێکە بۆ خۆپاراستن لە پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دواییە.

ئاسایشی سەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند، دەروازەکان بۆ پێداویستییە مرۆیی و تەندروستییەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان کراوەدەبن.

XS
SM
MD
LG