پاکستان ناڕەزایی توندی خۆی بەرامبەر هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ناوچەیەکی وڵاتەکەی دەردەبڕێت
Your browser doesn’t support HTML5
پاکستان لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە ناڕەزایی توندی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو هێرشەی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە لەلایەن ئێرانەوە کرایە سەر ناوچەیەکی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی. کاربەدەستانی پاکستان دەڵێن بەهۆی ئەو هێرشەوە 2 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 3 کچ برینداربوون.