کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە ئێران و پاکستان کرد کە خۆیان لە پەرەسەندنی گرژییەکان بەدوور بگرن، دوای ئەوەی هەردوو وڵات هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر خاکی یەکتر ئەنجام دا.
جۆن کربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ڕایگەیاند "ئێمە زۆر لە نزیکەوە چاودێری ئەم بابەتە دەکەین. بە ڕوونی نامانەوێت پەرەسەندنێک ببینین، لە باشوور و ناوەڕاستی ئاسیا و ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکانمان ."
ئەم ڕاگەیاندنەی ئەمەریکا لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە پاکستان لە وەڵامی هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی گرووپی 'جەیش ئەلعەدل' ی لە ناوخاکی پاکستان دایەوە و بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی تر هێرشی کردە سەر پەناگە تایبەتەکانی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان و بەرەی ڕزگاریخوازی بەلوچستانی لە ئوستانی سیستان- بەلوچستانی ناو ئێران.
سەرچاوە: فرانس پرێس