بایدن نیگەرانە لەوەی ئاڵۆزی سیاسی لە ئەمەریکا ڕێگری لە هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا بکات

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دانی بەوەدانا کە نیگەرانە لەوەی ئاڵۆزی سیاسی لە واشنتن مەترسی لەسەر هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا دروست بکات، بایدن داوای لە کۆمارییەکان کرد ململانێ ناوخۆییەکانیان ڕابگرن و پشتگیری لە هاوکارییە گرنگەکان بۆ کیێڤ بکەن.

سەرۆک جۆو بایدن گوتیشی بەم نزیکانە وتارێکی گرنگ پێشکەش دەکات سەربارەت بە پێویستی پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا لە شەڕی دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیادا، دوای ئەوەی ئاڵۆزییەکان لە واشنتن هاوپەیمانەکانی ئەمەریکای نیگەران کرد.

ئەمەش ببینە بە پێی ڕاپرسییەکان پشتیوانییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا لە کەمبوونەوەدایە

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دوورخستنەوەی کیڤن مکارثی کۆماری لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و کاریگەری لەسەر دابینکردنی هاوکارییەکان بۆ کیێڤ، سەرۆک بایدن گوتی " بەڵێ ئەم کارە من نیگەران دەکات."

سەرچاوە: فرانس پرێس