ژنانی ئۆکرانیا لە بەرەکانی پێشەوەدا شەڕ دەکەن

Your browser doesn’t support HTML5

لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەیان هەزار ژن خۆبەخشانە پەیوەندییان بە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا کردووە. تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا دەڵێت نزیکەی 60 هەزار ژن خزمەتیان کردووە. چی وای لێکردوون ژنان بچنە ناو هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە شەڕی دژی ڕووسیادا؟.