سەرۆکی ئەمەریکا هاوتا ڕووسیەکەی ئاگادار دەکاتەوە لە سزایەکی" خێرا و قورس" ئەگەر ئۆکرانیا داگیر بکات
Your browser doesn’t support HTML5
لە کاتێکدا گرژییەکان لەسەر سنوری ئۆکرانیا ڕوو لە هەڵکشان دەکەن، ئەمەریکا داوا لە ئەمەریکییەکان دەکات ئۆکرانیا بەجێبهێڵن، ڕووسیا بەلایەنی کەم 100 هەزار سەربازی لە سنورەکانی ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە و مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەگەڵ بێلاڕووس ئەنجام دەدات، واشنتن دەڵێت دەکرێت هێرشی ڕووسیا لە هەرساتێکدا بکرێت.