سەرۆک جۆو بایدن میواندارێتی لوتکەی دیموکراسی دەکات

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دەستپێشخەرییەکی ڕاگەیاند بۆ بەهێزکردنی بەهاکانی دیموکراسی لە سەرانسەری جیهاندا، لەوانە چەند بەرنامەیەک بۆ بەهێزکردنی ڕێبەرایەتی ژنان.

سەرۆک جۆو بایدن ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دەستپێکی کردنەوەی کۆنگرەکەدا لە ژێرناوی " لە پێناوی دیموکراسیدا" گوتی " ئەمڕۆ جیهان لە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویدا وەستاوە، و بژارەکانمان ئاڕاستەی جیهان دەستنیشان دەکات بۆ دە ساڵی داهاتوو."

سەرۆک بایدن لە واشنتنەوە بە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە میوانداری کۆنفرانسەکەی دەکرد ڕونیشیکردەوە بەدیهێنانی دیموکراسی کارێکی سەختە بەڵام ئەو ڕێگەیەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ئاماژەی بە گرنگی ئەوەش کرد کە پێویستە لەگەل دادپەروەری و جێبەجێکردنی یاسا و دەستەبەرکردنی ئازادییەکاندابن لە پێناو پشتیوانی کردن لە دیموکراسی.

هەر لە چوارچێوەی قسەکانیدا گوتیشی ئەمەریکا هەمیشە کاریکردووە بیروباوەڕەکانی بە دیموکراسی بە هەموو لایەک بگەیەنێت لە پێناو بەدیهێنانی دیموکراسی لەجیهاندا.

ئامانجەکانی ئەم کۆنفرانسە بریتین لە پتەوکردنی دیموکراسی، بەگژداچوونەوەی تاکڕەوێتی، چارەسەرکردکنی کێشەی گەندەڵی و بەرەوپێشبردنی مافەکانی مرۆڤە.

بە پێی بەڕێوەبەرایەتی بایدن ڕێبەرانی جیهان هاندەدرێن " کردارە دیاریکراوەکانیان و بەڵێنەکانیان بۆ چاکسازی ڕاستەقینەی ناوخۆییان ڕابگەیەنن" کە لەگەڵ ئەم ئامانجانەدا بگونجێت. هەرچەندە ڕوون نییە چەنێک لەو بەڵێنانە لە ڕاستیدا کاریپێدەکرێت.

زیاتر لە 100 وڵاتانی جیهان بۆ ئەم کۆنفرانسە بانگهێشت کراون لە ناویاندا وڵاتانی دیموکراسی، ئەوانەی کە دیموکراسییەکی لاوازیان هەیە و تەنانەت چەند وڵاتێکیش کە بە وڵاتانی تاکڕەو هەژار دەکرێن.

بە پێی ئامارەکانی دیموکراسی خانەی ئازادی 77 وڵاتانی جیهان بە وڵاتی "ئازاد" یان تەواوی دیموکراسی دانراون 31 وڵات بە وڵاتی " نیچە دیموکراسی" و سێ وڵاتیش لە خانەی " نائازاد" دان.