پۆلیس لێکۆڵینەوە لە شیانی دانانی بۆمبێک لە ناو ئۆتۆمبێلێک لە نزیک کۆنگرێس دەکات

دوو کاربەدەستی هێزەکانی چەسپاندنی یاسا لە واشنتن بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێسیان ڕاگەیاندووە پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتێک لەسەر شیانی دانانی بۆمێک لە دەرەوەی کتێبخانەی کۆنگرێس لە واشنتن دەکات و لە ئێستا باڵەخانەکانی دەوروبەری ناوچەکە چۆڵ کراوە.

پۆلیسی کۆنگرێس دەڵێت لێکۆڵینەوە لە " ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراو دەکرێت کە لە نزیک کتێبخانەی کۆنگرێسە." ئەو باڵەخانەیە نزیکە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا و دادگای باڵاوە.کاربەدەستەکان بەهۆی ئەوەی ڕێگەیان پێنەدراوە بۆ میدیا لێدوان بدەن ، ناوی خۆیان ئاشکرا نەکردووە.