هاوکاتی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی و کوشتن لە ئەمەریکا، سەرۆک بایدن هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک زیاد دەکات

سەرۆک جۆو بایدن ڕۆژی چوارشەممە هەوڵی نوێ ڕادەگەیەنێت بە مەبەستی کەمکردنەوەیشەپۆلی توندوتیژی و تاوان لە وڵاتەکە بەڵام پرسیارەکان بەردەوامن لەسەر ئەوەی کە هەوڵەکانی فیدراڵی چەندە کاریگەر دەبن لە هێورکردنەوەی توندوتیژییەکاندا.

چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک بایدن ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە چەند بڕیارێکی سەرۆکایەتی بۆ کەمکردنەوەی تاوانە توندوتیژەکان لە وتارێکدا ڕابگەیەنێت و چاوەڕوانیش دەکرێت داواکاری لە کۆنگرێس دووپاتبکاتەوە بۆ پەسەندکردنی یاسای کۆنترۆڵکردنی چەک.

بە پێی ئامارەکانی پۆلیس لە شاری نیویۆرک لەم ساڵدا هەتا ئێستا 194 کەس کوژرون ئەمەش زیادی کردووە بە بەراورد لەگەڵ 171 ی ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەدا.لە لۆس ئەنجلس دووهەمین گەورەترین شاری ئەمەریکا ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئەمساڵ کوژراون گەیشتووەتە 148 کەس ئەم ژمارەیەش لە ساڵی ڕابروو هەمانکاتدا کەمتربووە و 121 بووە، هاوکات لە شیکاگۆ کە سێهەمین گەورەترین شاری ئەمەریکایە 307 کەس کوژراون بەهەمان شێوە لەوێش بە بەراورد لەگەڵ 296 ی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.

بەرزبوونەوەی کوشتن و تەقەکردن لە هاوینی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە پاش ئەوەی کۆتوبەندەکانی کۆڤید-19 سوککران. بە پێی ڕاپرسییەکی نوێی بەڕێوەبەرایەتی شارە سەرەکییەکانی ئەمەریکا، لە ماوەی ساڵی 2020 دا لە نزیکەی 67 شاری سەرانسەری ئەمەریکا نزیکەی 8 هەزارو 77 کەس کوژراون. ئەمەش بە ڕێژەی لە سەدا 33 زیادی کردووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2019.