گەورە ڕاوێژکاری سەرەک وەزیری بەریتانیا کەرەنتینە دەکرێت

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک وەزیری بەریتانیا بە هۆکاری دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرنا تیایدا،خۆی کەرەنتینە دەکات.

لەو بارەیەوە وتەبێژێکی داونینگ ستریت، ئەمڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند، بەڕێز کیومینگز،کە یەکێکە لە هەرە کەسە بەهێزەکانی نێو حکومەتی بەریتانیا لە ماوەی پشوی ئەم هەفتەیەدا نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا دەرکەوتبوو هەربۆیە لە ماڵەکەی نایەتە دەرەوە.

بۆریس جۆنسن سەرەک وەزیری بەریتانیا ڕۆژی هەینی ڕابردوو بووە یەکەم ڕێبەری وڵاتێک لە جیهاندا ڕایبگەێنێت تاقیکردنەوەی پزیشکی دەریخستوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، هەروەها مات هانکۆک، وەزیری تەندروسی بەریتانیا ئەویش توشی ئەو ڤایرۆسە بووە و کریس ویتی ڕاوێژکاری باڵای تەندروستی لە حکومەتی بەریتانیا، ئەویش خۆی کەرەنتینە کردوە.

وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا، دەڵێت بۆریس جۆنسن لە ئۆفیسی خۆی لە وەزارەتی دارایی کاردەکات و بە پەیامنێرانیشی وتووە، لە شوێنی ئەنجامدانی کۆنفرانس بە ڤیدیۆ ئەو سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکان لە ئۆفیسی ڕاوێژکار دەکات و توانیویەتی هەموو ئەوەی پێویستن بۆ سەروسەوداکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجامی بدات.

لەسەرەتادا بەریتانیارێبازێکی سوکی گرتەبەر بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بەبەراورد لەگەڵ ئیتالیا و فەڕەنسا، بەڵام دوای ئەو ئامارانەی ئەوەیان پیشاندا کە ڕەنگە چارەکە ملیۆنێک لە وڵاتیان ژیان لەدەست بدەن، سەرەک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن بەربەستی توندی سەپاند.

زانایان ماوەی دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە لە کەسێکدا لە نێوان ڕۆژێک بۆ 14 ڕۆژ مەزەندە دەکەن و دەگوترێت بەبێ هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشیەکە تیایاندا ، ئەو کەسانە نەخۆشیەکە بڵاودەکەنەوە.