سێهەم ڕێپێوانی ساڵانەی ژنان لە واشنتن

هەزاران ژن لە شارەکانی سەرانسەری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە کۆبونەوە بۆ سێهەم ڕێپێوانی ساڵانەی ژنان بۆ داواکاری یەکسانی ڕەگەزی و تیشکخستنە سەر نیگەرانییەکان لەمەڕ ژینگەو مافی پەنابەران و بابەتەکانی تریش.

یەکەم ڕێپێوانی ژنان لە ساڵی 2017 ڕۆژێک پاش ئەوەی سەرۆک ترامپ سوێندی یاسایی ئەنجام درا.

لە یەکەم ڕۆژی کارکردنی سەرۆک ترامپ وەکو سەرۆکی ئەمەریکا، سەدان هەزار ژن ڕژانە سەر شەقامەکانی واشنتن و ناڕەزایی خۆیان لەسەر بەڕێوەبەرایەتی نوێ و ڕێبازەکانی دەربڕی. ئەم ڕێپێوانەی کە بە ڕێپێوانی خوشکان ناودێر کرا لە زیاتر لە 600 شوێنی ئەمەریکاو جیهانیش بەڕێوەچوو بۆ پشتیوانی دەربڕین لە خۆپیشاندەرانی واشنتن.