دهلهگاسیۆنێکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی کوبا ده‌کات بۆ گه‌ڕی سێهه‌می وتووێژه‌کان له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا سه‌باره‌ت به دروستکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی و هه‌روه‌هاش هێور کردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئابوری و سه‌ردان کردنیش که له ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه سه‌پێندراون.
ڕۆبێرتا جه‌یکبسن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م شانده‌ی ئه‌مریکا ده‌کات که بڕیاره له‌گه‌ڵ جۆسفینا ڤیداڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کوبا کۆببێته‌وه.
ئه‌م وتووێژه مێژووییانه‌ی نێوان واشنتۆن و هاڤانا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ده‌ستیپێکردووه پاش ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌رۆک ئۆباما کردی.