سه‌رۆکی ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا FBI هۆشداری ده‌دات له باره‌ی چالاکیـیه‌کانی داعش له‌سه‌ر ئنته‌رنێت و به تایبه‌تی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کاندا و ده‌ڵێت بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی ده‌زگاکه‌ی.
جێمس کۆمی ڕۆژی پـنجشهممه له به‌رده‌م کۆمیته‌یه‌کی کۆنگرێس ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی داعش وه‌کو ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کانی دیکه داوای له خه‌ڵکی کردووه بۆخۆیان هه‌ستن به هێرشی تێرۆرستی له وڵاتانی ڕۆژئاوا و هان ده‌دات به تایبه‌تی سه‌رباز و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش و ده‌زگا زانیاریـیه‌کان بکه‌نه ئامانج.
پاشان هۆشداری دا که‌وا داعش هه‌وڵ ده‌دات که‌سانی ئه‌مه‌ریکایی فریو بدات و وه‌هایان لێبکات به‌ره‌و سوریا و عێراق بڕۆن و له‌وێ په‌یوه‌ندی پـێوه بکه‌ن و دواتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکایان بکاته‌وه تاوه‌کو هێرشی تێرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رۆکی FBI گوتی له ئێستادا ئه‌رکێـکی گه‌وره‌مان له‌سه‌ره، ئه‌ویش ئه‌و که‌سانه بدۆزینه‌وه که به‌و داوایانه‌ی داعش فریو ده‌درێن.
جێمس کۆمی که بۆ کۆمیته‌یه‌کی په‌یوه‌ست به بوجه‌ی حکومه‌ت قسه‌ی ده‌کرد، داوای بڕی 8.48 ملیار دۆلاری له بوجه‌ی سـاڵی 2016 بۆ ده‌زگاکه‌ی کرد.