سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به وتارێـک له به‌رده‌م نوێنه‌رانی 60 وڵات له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کۆتایی به کۆنفرانسێـکی سێ ڕۆژی ده‌هێنێت که به‌ستراوه به مه‌به‌سـتی چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی توندڕه‌وان.
له وتارێـکی دیکه‌یدا ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌رده‌م کۆمه‌ڵێـک له ڕێبه‌رانی ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رۆک ئۆباما داوایکردن یارمه‌تی بده‌ن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قسه ناڕاستانه‌ی له لایه‌ن توندڕه‌وانه‌وه ده‌کرێن و نیشـانی بده‌ن ئه‌و گرووپه تێرۆرستیـیانه نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام ناکه‌ن.
له‌م کۆنفرانسه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ته‌نها سه‌نگی نه‌خستبووه سه‌ر توندڕه‌وی ئیسلامی، به‌ڵکو هه‌موو جۆره‌کانی توندڕه‌وی خراونه‌ته ڕوو.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆشـکی سـپی گوتی ڕێبه‌رانی ئه‌و گروپانه که وه‌ها خۆیان نیشـان ده‌ده‌ن ڕێبه‌ری ئاینی و که‌سانی پـیرۆزبن، له تێرۆرست به‌ولاوه هیچی دیکه نین. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا له دژی ئیسلام نیـیه، به‌ڵـکو له شه‌ڕدایه له دژی ئه‌و که‌سانه‌ی ئاینی ئیسلامیـان گۆڕیوه.
هه‌روه‌ها داوای له که‌سانی ناسراو و باڵای موسڵمانان کرد زیاتر کاربکه‌ن بۆ خۆدورخستنهوهیان له بیروباوه‌ڕی دڕندانه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به ئاماده‌بووانیشی گوت سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕی دژه توندڕه‌وی ته‌نها به هێزی له‌شـکری نایه‌ته دی.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌لێگزانده‌ر بۆرتنیکۆڤ سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ئه‌ویش ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که‌یه، هه‌رچه‌نده به‌هۆی قه‌یرانی ئۆکرانیاوه ساردی که‌وتووه‌ته نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا.