وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتوویه‌تی پێویسته به هه‌موو هێزێکی که هه‌یه دژایه‌تی تێرۆریزم بکرێت.
جان کیری، له وتاره‌که‌یدا له کۆنفرانسه ئاسایشیه‌که‌ی میونخدا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه جیهان پشێوی و ئاژاوه‌ی تاوان ده‌بینێت وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌شڵێت هیچ زه‌مینه‌یه‌ک نییه بۆ ڕه‌وایی دان به توندوتیژیه‌کانی توندڕه‌وان.
ئه‌م وتاره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پاش ته‌نها یه‌ک ڕۆژ بوو پاش هێرشه ئاسمانیه‌کانی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی شانشینی ئوردون بۆ سێهه‌م ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ک بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریا و له عێراقیش.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی شانشینی ئوردون بۆ تۆڵهکرنهوهی کوشتنی فڕۆکه‌وانێکی ئوردونی بووه که له مانگی 12 دا توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به دیلیان گرتبوو.
میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت یه‌که‌یه‌کی هێزی ئاسمانی ناردووه بۆ شانشینی ئوردون که له فڕۆکه‌ی ئێف 16 پێکهاتووه وه‌ک هێزێکی یارمه‌تیده‌ر بۆ هێرشه ئاسمانیه‌کان.
شانشینی ئوردون و میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکان دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سوریادا.
هاوکات که‌س و کاری (کایلا موله‌ر) کارمه‌ندی بواری یارمه‌تی و کۆمه‌ک کردن ده‌ڵێن هیوادارن هێشتاش له ژیاندا بێت.
توندڕه‌وان ڕایانگه‌یاندووه کایلا موله‌ر له ئاکامی هێرشه ئاسمانیه‌کانی شانشینی ئوردون کوژراوه .
کۆشکی سپی ده‌ڵێت هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌بینیوه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پشتڕاست بکاته‌وه.
هێنده‌ی ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه کایلا موله‌ر دوا بارمته‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه لای توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بێت. 3 بارمته‌ی تری ئه‌مریکایی به ده‌ستی توندڕه‌وان سه‌ریان بڕدرا.