مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندیـیه نه‌ژادی و ڕهگهزیـیهکان بۆ براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا شتێـکی زۆر شهخسـیـیه. به درێژایی قه‌یرانی شاری فێرگسنی ویلایه‌تی میزۆری سه‌رۆک ئۆباما داوای هێمنی و دانبه‌خۆداگرتن و ڕێزگرتن له یاسا کردووه.
لیوس ڕامرێز له کۆشـکی سـپـیـیه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و سمکۆ عه‌زیز ئاماده‌ی کردووه.
توندوتیژیـیه‌کانی شاری فێرگسن وای له سه‌رۆک ئۆباما کرد زمانێـکی زیاتر ئاشـتیئامێزانه به‌کاربهێنێت له‌وه‌ی پـێشـتر له باره‌ی ناژادهوه هه‌یبوو.
سه‌رۆک مه‌سه‌له‌ی بێ ده‌نگبوون له‌وه‌ی باسی لێوه نه‌ده‌کرا په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی نه‌ژادی شکاند. زۆرێـک له هاوڵاتیـیانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌وانه‌ی هیوایان خواست هه‌بوونی سه‌رۆکێـکی ڕه‌ش پـێست له کۆشـکی سـپیدا واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ڕووداوه‌کانی له‌م جۆره ده‌بنه ڕابردوو.
کاری توندوتیژی له شاری فێرگسن له‌و شه‌وه‌دا به‌رپابوو کاتێـک هاوڵاتیـیانی ئه‌مه‌ریکایی زانیان که دێرن وڵسنی ئه‌فسه‌ری پـۆلیسی سپی پـێست له‌سه‌ر کوشتنی مایکڵ بڕاونی ته‌مه‌ن 18 سـاڵانی ڕه‌ش پـێست که چه‌کدار نه‌بوو تۆمه‌تبار ناکرێت.
له داواکه‌یدا بۆ ئارامی سه‌رۆک براک ئۆباما گوتی " ڕه‌وشه‌که له شاری فێرگسن گوزارشت له ئاسـتهنگهکانی فراونتر ده‌کات، ئه‌وه‌ی هێشـتا ڕووبه‌ڕووی وڵات ده‌بێته‌وه."
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5
ڕاپـۆرتی ئه‌مه‌ریکا