سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما شه‌وی پـێـنجشه‌ممه وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد له باره‌ی کێشه‌ی کۆچبه‌رانی نایاسایی له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که ژماره‌یان به ملیۆنان که‌سه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆک ئۆباما گوتی بۆ زیاتر له 200 سـاڵه نه‌ریتی ئێمه ئه‌وه‌یه پـێشـوازی له کۆچبه‌ران ده‌که‌ین که له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه ڕوو له وڵاته‌که‌مان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێسـتا سیسته‌می وه‌رگرتنی کۆچبه‌ری ئه‌مه‌ریکا تێـکچووه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی خێزان دێن به شێوه‌یه‌کی یاسایی، تیایاندایه پابه‌ندی یاساکان ده‌بن و تیایاندایه یاساکان پـێشـێل ده‌که‌ن. خاوه‌ن کار هه‌ن موچه و سوودی باش به کارمه‌نده‌کانیان ده‌گه‌یه‌نن و خاوه‌ن کاریش هه‌ن ئه‌و کۆچبه‌ره نایاسایییانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کار ده‌هێنن و به موچه‌ی که‌م کاریان پـێده‌که‌ن.
سه‌رۆک گوتی هه‌ر یه‌که له ئێمه به‌شێـک له‌و گوناهه‌ی له‌سه‌ر شانه له به‌رامبه‌ر هه‌ر که‌سێـک سوود له ژیانی ناو ئه‌مه‌ریکا وه‌ربگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی به‌رپـرسیار بکات.
گوتیشی خهڵکانێـکیش که به نایاسایی کۆچیان بۆ ئه‌مه‌ریکا کردووه و دیانه‌وێت ئه‌و بهرپـرسیارێتیـیانه له ئه‌ستۆی خۆیان بگرن ده‌بینیت له به‌رده‌م مه‌ترسی په‌رته‌وازبوونی خێزانه‌کانیاندان. سه‌رۆک ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌مه بۆ ده‌یان سـاڵه وابووه و ئێمه هیچ کارێـکی ئه‌وتۆمان له‌م باره‌یه‌وه نه‌کردووه.
پاشان به‌ڕێز ئۆباما گوتی کاتێـک سه‌رۆکایه‌تی وڵاتی گرته‌ده‌ست به‌ڵێنی دا ئه‌م سیسته‌مه تێـکچووهی کۆچبه‌ری ڕاست بکاته‌وه. گوتیشی وا ده‌سـتیپـێـکردووه به‌وه‌ی چی له توانایدابێت ده‌یکات بۆ توند چاودێرکردنی سنووره‌کانی ئه‌مه‌ریکا. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد ئه‌مڕۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌موو کاتێـک زیاتر ده‌توانێت سنووره‌کانی باشوری وڵاته‌که‌ی چاودێری بکات به‌و ده‌زگا و ئاژانسانه‌ی هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیای چاودێری.
گوتیشی به درێژایی شه‌ش سـاڵی ڕابردوو په‌ڕێنه‌وه‌ی نایاسایی سنووره‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ نیوه که‌می کردووه، هه‌رچه‌نده له‌م هاوینه بڕێـک ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی هه‌وڵیان ده‌دا به ته‌نیا سنوور بـبه‌زێنن زیادیکردبوو. به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشـتی له‌وه‌تای حه‌فتاکانه‌وه وا بۆ یه‌که‌م جاره ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنووره‌کان ده‌ده‌ن به‌و شێوه‌یه داببه‌زێت.
سه‌رۆک ئۆباما له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا گوتی هاوکات له‌گه‌ڵ کۆنگرێس کاری کردووه بۆ چاکسازیـیهکی گشتگیر له سیستمه‌که، وه ساڵی ڕابردوو 68 ئه‌ندامی دیموکرات و کۆماری و سه‌ربه‌خۆی کۆنگرێس ڕێـکه‌وتن بۆ په‌سه‌ندکردنی پـرۆژه بڕیارێـک. سه‌رۆک ئۆباما گوتی هه‌رچه‌نده زۆر باش نیـیه، به‌ڵام چاره‌سه‌ریـیه‌کی مامناوه‌ندیـیه. گوتی به‌پـێی پـرۆژه یاساکه ژماره‌ی پاسه‌وانانی سنوور دوو هێنده ده‌کرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا ڕێگه به کۆچبه‌ره نایاسایـیهکان ده‌درا بـبن به هاوڵاتی ئه‌گه‌ر غه‌رامه و باجی خۆیان بده‌ن.
پاشان ڕه‌خنه‌ی له ڕێبه‌رانی کۆماری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرت و گوتی وا بۆ سـاڵ و نیوێـکه ڕه‌تیانکردووه‌ته‌وه ده‌نگدانی ساده له‌سه‌ر ئه‌و پـرۆژه بڕیاره بکرێت.
دواتر سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مشه‌و ئه‌م بڕیارانه ڕاده‌گه‌یه‌نم:
یه‌که‌م، په‌ره به چاودێریکردنی سنووره‌کان ده‌ده‌ین تاوه‌کو کۆچبه‌ری نایاسایی ڕابگرین و په‌له بکه‌ین له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌په‌ڕێنه‌وه.
دووه‌م، ئاسانکاری و خێرایی ده‌که‌م بۆ ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی شاره‌زایی و بڕوانامه و پـرۆژهیان هه‌یه له‌وه‌ی بمێنـنه‌وه و به‌شداری له گه‌شه‌پـێدانی ئابوری وڵاته‌که‌ماندا بکه‌ن، هه‌ر وه‌ک چۆن زۆرێـک له کارداران ئه‌م پـێشـنیاریان کردووه.
سێـیه‌م، به شێوه‌یه‌کی به‌رپـرسانه هه‌نگاو ده‌نێن له‌گه‌ڵ بۆ ئه‌و ملیۆنان کۆچبه‌ره نایاسایـیانهی له وڵاته‌که‌ماندا ده‌ژین.