سه‌رکرده له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و توانا و سه‌روه‌ت و سامان و هێزه له‌شـکریـیه‌ی داعش هه‌یه‌تی ڕه‌نگه وه‌های لێبکات بـبێته مه‌ترسیـیه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ها بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا زیاتر بێت له‌وه‌ی قاعیده کاتی خۆی هه‌یبوو.
چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دهمپـسی سه‌رۆکی ستونه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له په‌نتاگۆن گوتی ئه‌وانه له‌وه‌دان بـبنه مه‌ترسیـیه‌ک بۆ هه‌رچی جێی بایه‌خی ئه‌مه‌ریکایه، ئیدی عێراق بێت یان شوێنی دیکه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا پـێـیوایه داعش، که ئه‌و هێز و توانایه‌ی له میانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا په‌یدایکرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێکه ده‌سـتیگرتووه به‌سه‌ر به‌شێـکی باکوری عێراق، زه‌نگی مه‌ترسی لێدا پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاویکرده‌وه و تیایدا سه‌ربڕینی ڕۆژنامه‌وانێـکی ئه‌مه‌ریکایی نیشـان دا که له سوریا ڕفێندرابوو.
پـرسیار کرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م ڕێـکخراوه سووننه توندڕه‌وه مه‌ترسی هاوشێوه‌ی 11ی سـێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2011 بۆ ئه‌مه‌ریکا دروسـتده‌کات یان نا؟ هه‌یگڵ گوتی داعش توانا و دارایـیهکی هه‌یه وه‌کو هه‌ر کۆمه‌ڵێـکی دیکه که پێشتر بینیویانه، بۆیه ئه‌و مهترسیـیهی لێده‌کرێت و شه‌ڕه‌که له دژی درێژخایه‌ن ده‌بێت و پـێویسته له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه له ئاماده‌باشیدا بن. هه‌روه‌ها به دوری نه‌زانی له سوریاش هێرشی ئاسمانیـیان بکه‌نه سه‌ر.
پاشان چه‌ک هه‌یگڵ باسی له ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی دژی داعش له عێراق کرد و گوتی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ یارمه‌تیـیه‌کانی وه‌های کرد پـێشـڕه‌وی داعش به‌ره‌و هه‌ولێر ڕابگیرێت. گوتیشی کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراقیـیه‌کان لێره‌دا کۆتایی پـێنایه‌ت، به‌ڵـکو زیاترده‌کرێت به‌پـێی ئه‌و به‌ره‌وپـێشچوونه سیاسیـیه‌ی عێراقیـیه‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دهمپـسی ئه‌ویش لای خۆیه‌وه داعشی به مه‌ترسی ناودێرکرد، به‌ڵام گوتی ئه‌مه‌ریکا له ڕێگه‌ی گورزی ئاسمانیـیه‌وه توانی له جموجۆڵی ئه‌م ڕێـکخراوه توندڕه‌وه که‌مبکاته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌و گورزانه به‌س نین بۆ نه‌هێشـتنی داعش، بۆیه ده‌بێت سه‌نگی بخرێته سه‌ریان له سوریا و هاوبه‌ندیـیه‌کی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ له‌ناوبردنیان پـێـکبهێنرێت.