سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌ڵێنی دا ئه‌مه‌ریکا زیاتر پشـتیوانی له ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریا بکات، ئه‌وانه‌ی له دژی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگێن و هه‌روه‌ها یارمه‌تیـیان بدرێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یاره توندڕه‌وه‌کانیان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتارێـکیدا له ئاکادیمیای له‌شـکری وێست بۆینت له ویلایه‌تی نیویۆرک سه‌رۆک ئۆباما گوتی" له‌گه‌ڵ کۆنگرس کارده‌که‌م بۆ زیادکردنی پاڵپـشـتی بۆ ئه‌وانه‌ی له ئۆپـۆزسیۆنی سوریادان و نیشـانی ده‌ده‌ن باشترین ئه‌لته‌رناتیڤن له تێرۆرسـتان و دیکتاتۆری دڕنده."
هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا یارمه‌تی وڵاتانی دراوسێی سوریا بدرێت، به تایبه‌تی ئوردن و لوبنان که ژماره‌یه‌کی زۆری ئاواره‌ی سوریـیان له‌خۆیان گرتووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌ی به فه‌رمی هه‌تا ئێسـتا ڕاگه‌یه‌ندراوه ئه‌مه‌ریکا ته‌نها یارمه‌تی نا له‌شـکری ئۆپـۆزسیۆنی سوریای داوه که به‌هاکه‌ی 287 ملیۆن دۆلار بووه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی وڵاته‌که‌ی هێزی له‌شـکری به‌کارده‌هێنین هه‌ر کاتێـک پـێویست بکات بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و خه‌ڵـکه‌که‌ی و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانانی، ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد واشنتن 5 ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌کات بۆ پاڵپـشـتی له خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه‌ی دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆرسـتان بوونه‌ته‌وه، وه‌ک له یه‌مه‌ن و سوریا به تایبه‌تی.
به‌ڵام ڕه‌تیکرده‌وه ئه‌مه‌ریکا نیازی هه‌بێت ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری له‌سه‌ر زه‌وی بکات، ده‌ڵێت چونکه ئه‌وه چاره‌سه‌ری ڕژد نیـیه بۆ هیچ قهیرانێـک. گوتیشی ڕێز له یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرێت و ئه‌مه‌ش نیشـانه‌ی لاوازی نیـیه که هه‌ندێـک وه‌های لێـکدهدهنهوه.
سه‌رۆک ئۆباما که له وتاره‌که‌یدا باسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌کرد، گوتیشی جیهان چاوی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکایه یارمه‌تی بدات، وه ئه‌مه‌ریکا ئه‌و وڵاته‌یه نه له سه‌ده‌کانی ڕابردوو توانراوه چاوه‌ڕێی یارمه‌تی نه‌کرێت و نه له سه‌ده‌کانی داهاتووش به هه‌مان شێوه.
سه‌باره‌ت به میسر، سه‌رۆک ئۆباما گوتی واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له فشـارهکانی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی نوێی ئه‌و وڵاته له پـێناو چاکسـازی، به‌ڵام په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵدا نابڕێت.
بۆ ناوکیـیه‌که‌ی ئێرانیش، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی له‌وه کرد له پاش چه‌ندان سـاڵ بۆ یه‌که‌م جاره هه‌لێـک له به‌رده‌مدایه بۆ گه‌یشـتن به چاره‌سه‌ریـیه‌کی ئاشـتیـیانه بۆ ئه‌م کێشه‌یه.