خانه‌ی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پـلانێـک ده‌دات بۆ زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتنی قه‌رزی وڵات که واده‌که‌ی له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌سه‌رده‌چێت.
پلانی په‌یوه‌ست ڕۆژی دووشه‌ممه پـێشـکه‌ش به یاسادانه‌رانی کۆماریـیه‌کان کرا که له خانه‌ی نوێنه‌راندا زۆرینه‌ن. ڕابه‌رانی پارتی کۆماری ئه‌مه‌ریکایی ده‌یانه‌وێت ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قه‌رزکردن بۆ یه‌ک سـاڵی ته‌واو درێژبکرێته‌وه، هاوکات مه‌سه‌له‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی خزمه‌تگوزاریـیه‌کان بۆ خانه‌نشینانی له‌شـکری هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه کۆماریـیه‌کانی خانه‌ی نوێنه‌ران پـێشـنیازی درێژکردنه‌وه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌نووکه له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی پـرۆگرامی بیمه‌ی ته‌ندروسـتی بۆ ئه‌مه‌ریکایـیه به ته‌مه‌نه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌ندامانی دیموکراتی خانه‌ی نوێنه‌ران له دژی هه‌ر پلانێکن بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتنی قه‌رزی حکومه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی پـرۆگرامه‌کانی دیکه که‌مبکرێنه‌وه.
جه‌یکه‌ب لو وه‌زیری دارایی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌تا 27 ی ئه‌م مانگه ده‌سه‌ڵاتی قه‌رزکردنی حکومه‌تی فیدراڵی درێژ نه‌کرێته‌وه، ئه‌وا حکومه‌تی وڵات پاره‌ی نابێت قه‌رزه‌کانی بداته‌وه و هه‌روه‌ها له جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شـانیشی دواده‌که‌وێت.