ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سوزن ڕایز ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی داوای لێبوردن له ئه‌فغانسـتان ناکات له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له میانه‌ی شه‌ڕی ئه‌فغانیدا کراون.
خانم ڕایز ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی گوته‌بێژێـکی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی گوتی سه‌رۆک کارزایی چاوه‌ڕێی نامه‌یه‌کی داوای لێبوردنه له سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما وه‌کو به‌شێـک له هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی نوێی ئاسایشی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
ڕایز بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی ڕاگه‌یاند، پـێویست ناکات ئه‌مه‌ریکا داوای لێبوردن له ئه‌فغانسـتان بکات و گوتی ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵه‌ی خۆی بۆ ئه‌فغانسـتان کردووه‌ته قوربانی و پـشـتگیری له‌و وڵاته کردووه له هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و دیموکراسی و هه‌روه‌ها له شه‌ڕی دژی یاخیبوان و قاعیده.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن حامید کارزایی ڕۆژی سێشه‌ممه له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه داوای ئه‌و جۆره نامه‌یه‌ی کردبوو.
بڕیاره ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ڕابه‌رانی ئه‌فغانی کۆبـبنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ربێت و په‌سه‌ند بکرێت، ئه‌وا ڕێگه به ژماره‌یه‌ک له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌درێت له ئه‌فغانسـتاندا بمێنـنه‌وه به مه‌به‌سـتی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه ئاسایشـیهکان له پاش کشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ له ساڵی 2014.