شاندێـکی باڵای ئه‌ڵمانیا بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا و ڕاوێژکاری دژه تێرۆرزم کۆبـبێته‌وه بۆ وتووێژکردن له باره‌ی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا چاودێری ته‌له‌فۆنه‌کانی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگیلا مێرکڵی کردووه.
له هه‌مان کاتدا، کۆمیته‌ی تایبه‌ت به ئازادی سیڤیلی له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له سه‌ردانه‌که‌یان بۆ واشنتن به‌رده‌وامن و له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی کاروباری ئه‌وروپی و هه‌روه‌ها ئاژانسی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا کۆده‌بنه‌وه. بڕیاره تاووتوێی ئاکامی مه‌سه‌له‌ی سیخوڕی بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌وروپا بکه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئاژانسی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا به ملیۆنان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی هاوڵاتیانی ئه‌وروپایی تۆمارکردووه، ڕاست نین.
ژه‌نه‌ڕاڵ کیث ئه‌لێگزانده‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌رده‌م ده‌سـته‌یه‌کی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئاژانسه سیخوڕیـیه‌کانی ئه‌وروپا ته‌له‌فۆنه تۆمارکراوه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا ئاڵوگۆڕکردووه و سوودیان لێ وه‌رگیراوه بۆ پاراسـتنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا و هه‌روه‌ها هاوڵاتیان له وڵاته‌کانیاندا.