چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما و ڕابه‌رانی کۆماریـیه‌کان له کۆنگرس ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆبـبنه‌وه تاوه‌کو درێژه به وتووێژه‌کانیان بده‌ن له باره‌ی بوجه‌ی حکومه‌تی فیدراڵی وڵاته‌که‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و هیوایه‌ی به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن و کۆتایی به‌م داخسـتنهی به‌شـێـکی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت بێت و وڵاته‌که دوا نه‌که‌وێت له پـێدانی موچه و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی.
ئه‌م وتووێژانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کاتێـکدا به‌ڕێوه‌ده‌چن که داخسـتنی به‌شێـکی ده‌زگاکانی حکومه‌ت پێ ده‌نێته ڕۆژی یازدهههمینیهوه و که‌متر له هه‌فته‌یه‌ک ده‌مێنێت له به‌رده‌م گه‌یشتنی ئاستی قه‌رزه‌کانی حکومه‌ت به 16.7 ترلیۆن دۆلار، واته ئه‌و ئاسته قه‌رزه‌ی حکومه‌ت ناتوانێت له‌وه زیاتر بڕوات ئه‌گه‌ر بێت و کۆنگرس بڕیار له‌سه‌ر زیاکردنی نه‌دات.
سه‌رۆک ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به جودا له‌گه‌ڵ گه‌وره ڕابه‌رانی دیموکرات و کۆماریـیه‌کانی کۆنگرس کۆبووه‌وه.
ئۆفیسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جان بهینهری کۆماری گوتی وتووێژه‌کان به‌سوود بوون و ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه. گوتیشی کۆبوونه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئاسـتی فه‌رمانبه‌ره‌کانیان به درێژایی شه‌و به‌رده‌وام بوون.
هاوکات ئه‌م ناکۆکیـیانه‌ی ناو کۆنگرس کاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر شه‌قامی ئه‌مه‌ریکیدا هه‌بووه و له ڕاوه‌رگرتنێـکی گشـتیدا که له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی واڵ سـتریت جورناڵ و تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی NBC وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجام درابوو و 800 که‌س تیایدا به‌شـداریـیان کردبوو، ئاماژه به‌وه ده‌کرێت له سه‌دا 53 ی به‌شـداربووان ئۆباڵی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێسـتای وڵاته‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی کۆماریـیه‌کانه‌وه، به‌ڵام ته‌نها له سه‌دا 31 یان لۆمه‌ی دیموکراته‌کان ده‌که‌ن.