برادلی مانینگ ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی 700 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وڵاته‌که‌ی ڕاده‌سـتی ویکلیکس کرد، ئێسـتا ده‌ڵێت ئه‌و ژنه و ناوی (چێڵسی)یه.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له به‌رنامه‌ی Today show ی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی NBC بڵاوکرایه‌وه، برادلی مانینگ گوتی " ده‌مه‌وێت هه‌موو که‌س ئه‌و ڕاستیـیه بزانێت که من ژنم."
برادلی مانینگی ته‌مه‌ن 25 سـاڵ گوتویه‌تی هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیـیه‌وه ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌بووه و ئێسـتا ده‌خوازێت هه‌رچی زووه ده‌سـتبکات به وه‌رگرتنی هۆرمۆن تاوه‌کو ڕه‌گه‌زی بگۆڕێت. داواشی کرد ئیدی به ناوه نوێـیه‌که‌ی ناوبـبرێت.
جێی ئاماژه‌یه دادگایه‌کی له‌شـکری ڕۆژی چوارشه‌ممه حوکمی زیندانی 35 سـاڵی بۆ برادلی مانینگ بڕیـیه‌وه پاش ئه‌وه‌ی تاوانبارکرا به ڕاده‌سـتکردنی زیاتر له 700 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ڕاپـۆرتی په‌یوه‌ست به شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان بۆ ویکیلیکس، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی کار بۆ ئاشـکراکردنی نهێنیـیه‌کان ده‌کات.
له ماوه‌ی 12 هه‌فته له دادگاییکردنه‌که‌ی، پارێزه‌رانی گوتیان ئاشـکراکردنی بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه به‌شێـک بووه له کاردانه‌وه‌که‌ی پاش ئه‌وه‌ی دووچاری بارێـکی ده‌روونی خراپ بوو کاتێـک له‌شـکر که‌سانی هاوجنسبازی ده‌رکرد.