سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما په‌یمان ده‌دات زیاتر سه‌رپه‌رشـتی به‌رنامه چاودێریـیه‌کانی حکومه‌ت بکات، ئه‌وانه‌ی بۆ پاراستنی وڵاته‌که‌یه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تێرۆرسـتی.
ڕۆژی هه‌ینی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆک ئۆباما له باره‌ی چه‌ندین بابه‌تی ناوخۆی وڵات و نێوده‌وڵه‌تی تێبینی دا، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌کانی چاودێریکردنی ته‌له‌فون و ئنته‌رنێت، ئه‌وانه‌ی ئێدوارد سنۆدنی کارمه‌ندی پـێشـووی ئاژانسی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا ئاشـکرای کردن و مشـتومڕی له نێو وڵاته‌که لێ که‌وتووه‌ته‌وه. سه‌رۆک ئۆباما له‌م باره‌یه‌وه گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت و ده‌بێت زیاتر ڕوون و ئاشـکرا ببێت.
گوتیشی دڵنیایه له‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی چاودێری به شێوه‌یه‌کی خراپ به‌کارنه‌هاتوون، بۆیه پـێویسته خه‌ڵـکی ئه‌مه‌ریکاش بڕوایان پـێـیان هه‌بێت. به‌ڵێنیشی دا گۆڕانکاری له چۆنێتی کارکردن به‌و به‌رنامانه بکرێن، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی پـیاداچوونه‌وه‌یه‌کی کۆنگرس به یاساکانی ئێسـتادا، وه پـێـکهێنانی لیژنه‌یه‌کی ڕاوێژکاری بۆ پـیاداچوونه‌وه به ده‌سه‌ڵاته‌کانی چاودێری ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
سه‌رۆک ئۆباما هه‌روه‌ها باسی له ئێدوارد سنۆدن کرد و گوتی بڕوا ناکه‌م ئه‌و که‌سه که ئێسـتا له ڕووسیا په‌نابه‌ره که‌سێـکی نیشـتیمانپهروهربێت.