سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا پـیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانانی ئه‌مه‌ریکا و جیهان به گشـتی کرد. ئه‌مه‌ش ده‌قی بهیانـنامهکهیه:
به بۆنه‌ی ده‌سـتپـێـکردنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پـیرۆزه‌وه، من و میشێل هیوای خۆشی بۆ کۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌کانی ئێره‌ی ناو ئه‌مه‌ریکا و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌خوازین.
بۆ جیهانی موسڵمانی 1.5 ملیار که‌سی، ڕه‌مه‌زان کاتی کاری چاکه و ڕۆژوویی و نزاکردنه. هه‌روه‌ها هه‌لێـکه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی که‌سوکار و هاوڕێـیان تاوه‌کو پـێـکه‌وه ئه‌و بنه‌مایانه به‌رز ڕابگرن که خه‌ڵـکی له هه‌موو بیروباوه‌ڕه جیاوازه‌کانه‌وه پـێـکه‌وه ده‌به‌سـتنه‌وه، وه‌کو ئاشـتی و ڕه‌وایی و یه‌کسـانی و گیانی به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر یه‌کتر. ئه‌م بنه‌مایانه‌ی پـێـکه‌وه گرێمان ده‌دات زۆر به‌هێزتره له‌و جیاوازیـیانهی جاربه‌جار جیامان ده‌که‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م مانگه ئه‌وه‌مان به بیرده‌هێنێته‌وه که ئازادی و شکۆمه‌ندی ئه‌و مافانه‌یه که ناکرێت نکۆڵیـیان لێبکرێت هی هه‌موو تاکێـکه. ئێمه ده‌ڕوانینه ئه‌م به‌هایه گشـتیـیانه له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکێـکی زۆر له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکادا به‌رده‌وامن له خه‌باتیان بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئه‌و مافه بنچینه‌یییانه، هه‌روه‌ها به ملیۆنان ئاواره‌ش دور له ماڵه‌کانیان ڕه‌مه‌زان ده‌که‌نه‌وه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دایه که کارده‌که‌ن بۆ به‌دیهێنانی جیهانێـک که تیایدا هه‌موو که‌سێـک بتوانێت داهاتووی خۆی ده‌سـتنیشـان بکات و بیروباوه‌ڕ و خواسته‌کانی به ئازادانه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له توندوتیژی هه‌بێت.
له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ڕه‌مه‌زان یادکردنه‌وه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی به ملیۆنان موسڵمانی ئه‌مه‌ریکایی ڕۆژانه وڵاته‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن به خزمه‌تکردنی حکومه‌ته‌که‌مان و داهێنانی زانستی نوێ و دروسـتکردنی هه‌لی کاری نوێ و گرنگیدان به دراوسێـکانیان له کاتی پـێویسـتدا. جێی شانازیمه که له ماوه‌ی هه‌ر چوار سـاڵی ڕابردووم له کۆشـکی سـپی هه‌موو سـاڵێـک میوانداری ڕۆژوو شـکاندنم کردووه، ئه‌مسـاڵیش چاوم له ڕێـیه بۆ پـێشوازیکردن له‌و ئه‌مه‌ریکایـیه موسڵمانانه‌ی به‌شـداری له کارداری و چالاکی و هونه‌ری له وڵاته‌که‌ماندا ده‌که‌ن.
هیوادارم موسڵمانان له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا و جیهان ئه‌م مانگه پـیرۆزه به ئاشتی و خۆشی له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیاندا به‌سه‌ربه‌رن. ڕه‌مه‌زانتان پـیرۆزبێت.