سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و کۆریای باشور خۆشـحاڵ ده‌بن ئه‌گه‌ر بێت و کۆریای باکور هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بگۆڕێت، هاوکات جه‌ختی کرده سه‌ر ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌رگریکردن له خۆی و هاوپه‌یمانه‌کانی له دژی هه‌رچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی کۆریای باکور چ به به‌کارهێنانی چه‌کی ئاسایی بێت یان ناو‌کی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خانم پارک گیوون هه‌ی سه‌رۆکی کۆریای باشور له کۆشـکی سـپی، سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور ئاماده‌ن به شێوه‌یه‌کی دیپـلۆماسیـیانه له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا مامه‌ڵه بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پـێویستی به گۆڕانه له ڕه‌فتاره‌کانی کۆریای باکور.
گوتیشی ئه‌و ڕۆژانه به‌سه‌رچوون کۆریای باکور قه‌یران بنێته‌وه و پاشـان ده‌ستکه‌وت به‌ده‌سـتبهێنێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه بۆ ئه‌وه کرد، ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور له هه‌موو کاتێـک زیاتر یه‌کگرتوون و کۆریای باکوریش له هه‌موو کاتێـک زیاتر گۆشه‌گیرکراوه.