له 21 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، جێـگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بروسکه‌یه‌کی پـیرۆزبایی ناردووه بۆ به‌شی کوردی.
کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی له به‌شێـکی برووسکه‌ی پـیرۆزبایی‌یه‌که‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که یادی 21 سـاڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌کاته‌وه، پـێویسته به گوڕتر و ڕاشـکاوانه‌تر کاربکات له‌سه‌ر کێشه‌کانی گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردسـتاندا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسکه‌که‌یه:
خوشک و برایانم لە بەشی کوردی رادیۆی دەنگى ئەمریکا،
لەیادى 21 ساڵەى دامەزراندنى رادیۆکەتان، لەناخى دڵمەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەیەکە بەیەکەتان دەکەم و ئومێدەوارم هەمیشە بەردەوام بن لە خزمەتکردنى دۆزی کورد‌و گەیاندنى ڕووی گەش و ڕوایەتی کێشەی گەلەکەمان بە دنیادا.
بەشی کوردی رادیۆی دەنگى ئەمریکا یەکێکە لەو مینبەرانەى هەمیشەو لە سەرەتاى دامەزراندنییەوە دەنگى هەق و راستبێژی گەلى کوردمان بووەو هەوڵیداوە ئازار و مەینەتییەکانى گەلەکەمان بەجیهان بناسێنێت.
ئەمڕۆ کە بەشی کوردی رادیۆی دەنگى ئەمریکا یادى 21 ساڵەى دامەزراندنى دەکاتەوە پێویستە بەگوڕتر و راشکاوانەتر کاربکات لەسەر کێشەکانى گەلى کوردمان لەهەر چوار پارچەى کوردستان و بە جیهانى بگەیەنێت و پێمان بڵێت ئەوە میدیایە کە دەسەڵاتى چوارەمەو دەتوانێت پردی پەیوەندى بێ لەنێوان گەلانى دنیادا.
لەم یادە پیرۆزەدا وێڕاى دووبارە پیرۆزباییم لە یەکەبەیەکەى میدیاکاران و کارمەندە خۆنەویستەکانتان، ئاواتەخوازم تەواوى میدیا کوردییەکان رۆڵی کاریگەرى خۆیان بگێڕن و مینبەرى راستەقینەى هاووڵاتیانى کورد بن.
کۆسرەت رەسول عەلى
جێگری سەرۆکى هەرێمى کوردستان
25/4/2013