ژماره‌یه‌ک لێـکۆڵه‌ری ئه‌مه‌ریکایی گه‌یشـتوونه‌ته کۆماری داغسـتانی ڕووسیا به مه‌به‌سـتی چاوپـێـکه‌وتن له‌گه‌ڵ باوک و دایکی ئه‌و دوو برایه‌ی گومانبارن به هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی بۆسـتن.
کاربه‌ده‌سـتانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن تیمی لێـکۆڵه‌ره‌وان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ڕووسیادا کارده‌کات.
جێی ئاماژه‌یه ته‌یمورلان کوڕه گه‌وره‌که‌یان که ته‌مه‌نی 26 سـاڵ بوو و شه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیسدا کوژرا، سـاڵی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ سه‌ردانی داغسـتان و چیچانی کردبوو. لێـکۆڵه‌ره‌وان ده‌یانه‌وێت بزانن ئایا له ماوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا په‌یوه‌ندی به توندڕه‌وان کردووه یان نا.
یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکاش دوێنێ سێشه‌ممه له باره‌ی هه‌مان گه‌شتی ته‌یمورلانه‌وه وت‌ووێژیان کرد، هاوکات نیگه‌رانی زیاتریان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به ئاستی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریـیه‌کان له نێوان ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی پـۆلیس و ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا.
سیناتۆر لنزی گراهام گوتی کاربه‌ده‌سـتانی ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI پـێـیان گوتووه کاتی خۆی بایه‌خیان به‌و سه‌ردانه‌ی ته‌یمورلان نه‌داوه.
سـاڵی 2011 ده‌زگای FBI له‌سه‌ر پـێشـنیاری ڕووسیا لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌یمورلاندا کرد، به‌ڵام هیچ شتێـکی لێ نه‌دۆزرایه‌وه ئاماژه بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به تێرۆرزمه‌وه بکات.