کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن وه‌ک هه‌نگاوێـکی خۆپاراستن له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه موشه‌کیـیه بالیستیـیه‌کانی کۆریای باکور، واشنتن ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێـکی دژه موشه‌کی پـێشـکه‌وتوو له دورگه‌ی گوامی ئۆقیانوسی پاسفیکدا.
خانمه گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی سیسته‌مه‌که له دورگه‌ی گوام داده‌نرێت، ئه‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکای لێـیه و نزیکه‌ی 3 هه‌زار کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی نیمچه دورگه‌ی کۆریاوه دوره.
ئاژانسی دهنگوباسی KCNA ی فه‌رمی کۆریای باکور زوویه‌کی پـێـنجشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی له زاری سه‌رۆکی له‌شـکری وڵاته‌که‌وه بڵاوکرده‌وه، تیایدا هاتووه به کرده‌وه ڕێوشوێنی توندی له‌شـکری له دژی ئه‌مه‌ریکا ده‌گیرێته‌به‌ر. هه‌رچه‌نده به‌یانـنامه‌که باسی له ورده‌کاریـیه‌کان نه‌کرد، به‌ڵام ئاماژه‌ی کرد که چه‌کی ناو‌کی پـێشـکه‌وتوو له نێو ئه‌و ڕێوشوێنه‌دا ده‌بێت.

زیابوونی گرژیـیه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریا