ئه‌مڕۆ هه‌ینی جۆن برینان وه‌ک سه‌رۆکی نوێی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا CIA له کۆشـکی سـپی له به‌رده‌م جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سوێندی یاسایی خوارد.
ئه‌نجومه‌نی سینات دوێنێ جۆن برینانی بۆ ئه‌م پـۆسـته په‌سه‌ندکرد، پاش ماوه‌یه‌کی درێژ له‌وه‌ی سیناتۆرێـک پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی ڕاگرتبوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له کوشـتنی گومانبارانی تێرۆرستدا.
ده‌رئه‌نجامی ده‌نگدانی سینات 63 ده‌نگی ئه‌ری به‌رامبه‌ر 34 ده‌نگی نه‌رێ بوو.
سیناتۆری کۆماری ڕان پـۆڵ دوێنێ پـێـنجشه‌ممه بۆ ماوه‌ی 13 کاژمێر درێژه‌ی به مه‌سه‌له‌که دا له دژی په‌سه‌ندکردنی جۆن برینان بۆ پـۆسته‌که.
ڕان پـۆڵ داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌کات سـنوورێـک بۆ به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان دابنێت له ڕووی هێرشکردنه سه‌ر گومانبارانی تێرۆرستی ئه‌مه‌ریکایی و مه‌ترسی هه‌یه ئه‌م جۆره هێرشانه له‌سه‌ر خاکی ئه‌مه‌ریکاش ئه‌نجام بدرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌ریک هۆڵده‌ر وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریکا نامه‌یه‌کی بۆ ڕان پـۆڵ ناردووه و تیایدا گوتویه‌تی سه‌رۆکی وڵات ده‌سه‌ڵاتی کوشـتنی هاوڵاتیـیانی ئه‌مه‌ریکایی نیـیه و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕیشی له‌سه‌ر خاکی ئه‌مه‌ریکادا نیـیه.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێز هۆڵده‌ر ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده سه‌رۆک هیچ نیازی نیـیه فه‌رمانی هێرشی له‌و جۆره له ناو ئه‌مه‌ریکادا بدات، به‌ڵام ده‌شێت له بارودۆخێـکی زۆر تایبه‌تدا فه‌رمانی وه‌ها ده‌ربکات.
جێی ئاماژه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی به‌کارهێناوه بۆ کوشتنی گومانبارانی تێرۆرست له ده‌ره‌وه وڵات، له نێویاندا هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکاییش هه‌بوون، له‌وانه ئه‌نور ئه‌لعه‌وله‌قی که له دایکبووی ئه‌مه‌ریکایه و له یه‌مه‌ن به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان کوژرا.
جۆن برینان له مێژه کاربه‌ده‌سـتی CIA بووه و هه‌روه‌ها ڕاوێژکاری باڵای سه‌رۆک ئۆبامایه بۆ کاروباری دژ به تێرۆر. هه‌روه‌ها پـشتیوانی له هێرشه‌کانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان ده‌کات.