Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت بە سەردانێکی کار لە عەرەبستانی سعودیەیە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان

بەپێی بەیاننامەیەکی کە لە هەژماری خۆی لە تێلیگرام بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕۆژی سێشەممە بە سەردانێکی کار گەیشتووەتە عەرەبستانی سعودیە و لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلماندا کۆدەبێتەوە.

زێلێنسکی وتی بابەتە سەرەکییەکان لە گفتوگۆکاندا بریتی دەبن لە چوارچێوەی پلانی ئاشتی کیێڤ بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکارییەکەی ڕووسیا و گەڕاندنەوەی دەستگیرکراوان و ئەو کەسانەی کە ڕەوانە کراونەتەوە.

ئۆکرانیا چەندین کۆبوونەوەی هەمەلایەنەی لەگەڵ نوێنەرانی دەیان وڵاتدا ئەنجام داوە بۆ تاوتوێکردنی پلانی ئاشتی کیێڤ.

کیێڤ هیوادارە لەم بەهارەدا کۆبوونەوەیەکی لوتکە لە سویسرا ڕێکبخات کە ڕابەرانی ئەو وڵاتانە بەشداری تێدا بکەن.

زێلێنسکی لە بەیاننامەکەیدا وتی " ئێستا ئێمە زۆر نزیکین لە ڕێکخستنی یەکەمین لوتکەی ئاشتییەوە و پشتمان بەستووە بە پشتیوانییە بەردەوامەکانی سعودیە."

سعودیە پێشتر ڕۆڵی نێوەندگری هەبووە لە ڕێککەوتنەکانی پێشووتری ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکاندا لە نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا. وتیشی دڵنیایە لەوەی کە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی سێشەممەی لەو بارەیەوە " ئەنجامی " دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG