Accessibility links

زێلێنسکی گەیشتە تورکیا و لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە


دەزگای هەواڵی یوکرینفۆرم بڵاویکردەوە ڕۆژی هەینی،8ی مانگی سێ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی گەیشتووەتە ئیستەنبوڵ و لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا کۆبووەتەوە.

لەوەتای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا، سەرۆککۆماری تورکیا هەوڵی داوە هاوسەنگی لە پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ مۆسکۆ و کیێڤ بپارێزێت و چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ نێوەندگیری بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە ڕاگەیاندووە.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان لە میانی دانوستانەکاندا جەخت لەسەر دانوستاندن بکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە لەشکرکێشی سەربازی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا کە ئێستا لە سێیەم ساڵیدایە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، یەکێکی دیکە لە بابەتەکانی دانوستانەکان ڕێوشوێنی نوێ دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای ڕەشدا.

کۆبوونەوەکە لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچێت کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ماوەیەکە فشار دەخاتە سەر لایەنگرانی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەو تەقەمەنی و چەکانەی کە سوپای وڵاتەکەی پێویستیان پێیەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشڕەوییەکانی ڕووسیا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای دۆنێتسک بۆ ئەو وڵاتەی دابین بکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG