Accessibility links

زێلێنسکی: هێزەکانی ئۆکرانیا ' بەرەو پێشەوە دەڕۆن '


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت هێزەکانی کیێڤ لە هێرشە پێچەوانەکەیاندا دژی هێزەکانی ڕووسیا " بەرەو پێشەوە دەڕۆن." ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ بەرپرسانی ڕۆژئاوایی کە دەڵێن پڕۆسەی گرتنەوەی ناوچەکان لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە زۆر بە خاوی بەڕێوەدەچێت.

هێرشە پێچەوانەکەی ئۆکرانیا دژی هێزەکانی ڕووسیا کە مەبەست لێی ئازادکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی وڵاتەکەیە، خەریکە دەگاتە سێ مانگ و تاوەکو ئێستا ئۆکرانیا دەیان گوندی کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە، بەڵام نەیتوانیوە ناوچە سەرەکییەکان کۆنتڕۆڵ بکاتەوە، ئەمەش بەهۆی هێڵەکانی بەرگری ڕووسیا و ناوچە مینڕێژکراوەکانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕۆژئاوا، لەم هەفتەیەدا بەرپرسێکی ئەمەریکایی نەناسراو نائومێدی دەربڕی سەبارەت بە خاویی بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنەکانی ئۆکرانیا و تەنانەت گومانی لەسەر ستراتیژی ئۆکرانیا دروست کرد.

زێلێنسکی وتی " سەرەڕای هەمووشتێک، هێزەکانی ئۆکرانیا بەرەو پێشەوە دەڕۆن، گرنگیش نیە هەر کەسێک چی دەڵێت، ئێمە پێشڕەوی دەکەین، ئەوەش گرنگترین شتە. ئێمە لە جووڵەداین."

هەندێک لەوە دەترسن پشتیوانییەکانی ڕۆژئاوا کەمتر ببنەوە لە کاتێکدا وەرزی سەرما و زستان دواتر لەم ساڵدا بەرەو پێشچوونەکان لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا خاو دەکەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG