Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت پێشڕەوییەکانی سوپا بەردەوامە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت پێشڕەوییەکانی سوپای ئۆکرانیا دژی هێزەکانی ڕووسیا بەردەوامە و چەند شارۆچکە و ناوچەیەکی دیکەیان ئازاد کردووە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

زێلێنسکی لە وتارە شەوانەییەکەیدا گوتی " ئەمڕۆ پێشڕەوییەکانی سوپا و سەرجەم شەڕکەرەکانمان بەردەوام بوو. ناوەندی نوێی دانیشتوان لە چەند هەرێمێکدا ئازاد کراون. شەڕێکی سەخت هەیە لە چەند میحوەرێکی بەرەکانی پێشەوەدا."

جێی ئاماژەیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئۆکرانیا شاری لیمانی هەرێمی دۆنێتسکیان کۆنتڕۆڵ کردەوە کە ناوەندێکی گرنگی ئەرکە لۆجیستییەکانی ڕووسیا بوو بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە باکووری هەرێمی دۆنێتسک.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG