Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت سەرجەم ژێرخانە هەستیارەکانی سیێڤیێرۆدۆنێتسک لەناوچوون


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت بۆردومانەکانی ڕووسیا بوونەتە هۆی لەناوچوونی سەرجەم ژێرخانە هەستیارەکانی شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکی ئۆکرانیا. وتیشی ئێستا کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە " ئامانجی بنچینەیی " ڕووسیایە.

زێلێنسکی لە وتارێکدا وتی " لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیادا بۆ سەر سیێڤیێرۆدۆنێتسک، سەرجەم ژێرخانە هەستیارەکانی شارەکە لەناوچوون، زیاتر لە دوو لەسەر سێیەکی خانوو و بیناکانی شارەکە لەناوچوون."

گوتیشی " گرتنی سیێڤیێرۆدۆنێتسک ئامانجی بنچینەیی داگیرکەرانە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG