Accessibility links

زێلێنسکی سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییانی تەقەکردنەکەی ویلایەتی تێکساس دەکات


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییانی تەقەکردنەکەی ناو قوتابخانەکەی ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکای کرد، کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا کوشندەترین ڕووداوی تەقەکردن بووە لە ئەمەریکادا.

زێلێنسکی وتی " دەمەوێت پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم کەسوکار و خێزانی ئەو منداڵانە بکەم کە لە تەقەکردنە خراپەکەی قوتابخانە سەرەتاییەکەی تێکساسدا کوژران."

وتی " ئەوەندەی من بزانم 21 کەس کوژراون، 19 منداڵییان تێدا بووە. ئەمە خراپە لە کاتی ئاشتیدا قوربانی تەقەکردنت هەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG