Accessibility links

کێژۆڵەکەی لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا


ئەماندا گۆرمن کیژۆڵە هەڵبەستوانێکی تەمەن 22 ساڵ پاش ئەوەی رۆژی چوارشەممە هەڵبەستێکی خۆی لە ئاهەنگی سوێندخواردنەکەی سەرۆک جۆو بایدندا بۆ ئامادەبووانی خوێندەوە، بوو بە سەردێری رۆژنامەکان و باڵی‌کێشا بە نێو مشتومڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

بەشێک لە هۆنراوەکەی:

"ئێمە نەوەی وڵات و کاتێکین

لەو شوێنەی کچێکی ڕەشپێستی لاواز

کە دەچێتەوە سەر ڕەچەڵەکی کۆیلەکان و بە دەستی دایکێکی بێ هاوسەر بەخێوکراوە

دەتوانێت خەون بەوەوە ببینێت ببێت بە سەرۆک"

گۆرمن لەتەمەنی 16 ساڵیەوە لە لۆس ئەنجلس نێوبانگی هەڵبەستوانە گەنجەکەی لێنراوە، تا ئێستا ئەو گەنجترین کەسە کە لەمێژووی نوێی ئەمەریکادا هۆنراوە لەکردنەوەی مەراسیمی سویندخواردندا بخوێنێتەوە .

گۆرمن لە ئاماژەیەکدا بۆ شاعیری کۆچکردوو مایا ئەنجێلۆ کە لە کاتی مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی پێشوو بێڵ کلینتۆن لە ساڵی 1993 دا هۆنراوەیەکی خوێندەوە؛ ئەنگوستیلەیەکی لەدەستکردبوو لە شێوەی باڵندەیەکی ناو قەفەز کە لەلایەن میدیاکاری بەنێوبانگ ئۆپرا وینفریەوە بە دیاری پێشکەشی کرابوو.

ئۆپرا لە تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی: "هەرگیز ئەوەندە شانازیم نەکردووە هێندەی ئێستا کە دەبینم گەنجێکی دیکە باڵادەکات."

هۆنراوەکەی گۆرمن " ئەو گردەی کە بە سەریدا سەردەکەوین" ئاماژەیەک دەدات بە دەقێکی شانۆی ئۆپێرایی "هامیڵتن" بە هۆی ستایشکردنی "لین مانوێل میراندا" ی نووسەری شانۆکەوە.

ئاوازدانەرێک لە تویتەر نووسیویەتی "تۆ بێ وێنە بووی، هەم بە جوانی هۆنیبووتەوە و هەم بە جوانی پێشکەشتکرد."

گۆرمن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت؛ من تەنها چەند دێڕێکی هۆنراوەکەم نووسیبوو کاتێک لایەنگرانی ترامپ لە 6 ی ئەم مانگەدا هەڵیانکوتایە سەر کۆنگرێس؛ گۆرمن دەڵێت دوای ئەو ڕووداوە توندوتیژە لە یەک شەودا هۆنراوەکەی تەواوکردووە.

هەر لە مەراسیمەکەدا ئایکۆنی گۆرانی و موزیکی پاپ "لەیدی گاگا" سروودی نیشتیمانی پێشکەشکرد، هاوکات گۆڕانیبێژی میلـلی "گارس برۆکس" گۆڕانی "Amazing Grace" پێشکەشکرد و جێنیفەر لۆپێزیش بەشێک لە گۆرانی و میلۆدی:

“This Land is Your Land” “America the Beautiful,” " ئەم خاکە خاکی تۆیە " و " ئەمەریکای جوان"و چەند کۆپلەیەکیشی بە زمانی ئیسپانی پێشکەشکرد.

ئەماندا گۆرمن لە کاتی پـێشکەشکردنی هۆنراوەکەی
please wait

No media source currently available

0:00 0:06:04 0:00

XS
SM
MD
LG