دەزگای هەواڵی سەبەئی یەمەنی بڵاویکردەوە لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی حوسییەکان بۆ سەر شاری مەئرەبی ژێر دەسەڵاتی حکومەتەکەی سەرۆک عەبدو ڕەبە مەنسور هادی پێنج کەس کوژران و 22 کەسی دیکە برینداربوون.
دەزگاکە وتیشی " پێنج کەس کوژران و 22 کەسی دیکە برینداربوون لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی حوسییەکان بۆ سەر بازاڕێکی قەرەباڵغی شەعبی لە ناوەڕاستی شاری مەئرەب."
جێی ئاماژەیە حکومەتەکەی هادی کە هاوپەیمانێتییەکەی سعودیە پشتیوانی دەکات لە ساڵی 2015 ەوە دژی حوسییەکان لە یەمەن دەجەنگن و بەهۆی ئەو شەڕەوە وڵاتەکە کەوتۆتە سەر لێواری برسێتیی.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە جەنگی ناوخۆی بەردەوامی سێ ساڵەی یەمەندا دە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و لە چوار هاوڵاتی یەمەنی سێ کەسیان پێویستیان بە یارمەتیە مرۆییەکان هەیە. ژمارەی دانیشتوانی یەمەن 22 ملیۆن دانیشتووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز