لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور چارەسەرێکی کاتی ڕاگەیاند کە ئەوەش کڕینی سوتەمەنیە بۆ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ ملیۆن کەسی هەردوو شاری حەدیدە و تەعەزی یەمەن بۆ ماوەی یەک مانگ.
وتەبێژی لیژنەکە یۆلاندا جاکمیی وتی کەمی سوتەمەنی بۆتە شتێکی مەترسیدار لەژێر گەمارۆدانەکەی هاوپەیمانێتی عەرەبی بەسەرکردایەتی سعودیە و سیستمەکانی ئاو لە نۆ شاردا سوتەمەنیان نیە بۆ کارپێکردنی مزەخەکان.
وتی " وەکوو کۆتا پەنابردنمان، سوتەمەنی دەکڕین بۆ یارمەتیدانی کۆمپانیاکانی ئاو لە حەدیدە و تەعز بۆ ئەوەی بتوانن بۆ ماوەی مانگێک مزەخەکان کار پێبکەن."
وتی لیژنەکە 750 هەزار لیتر سوتەمەنی دەکڕێت بۆ دوو شارەکە و وەکوو ڕێوشوێنێکی کاتی ناودێری کرد.
وتیشی کەمی سوتەمەنی کار دەکاتە سەر کۆمەڵێک کەرتی گشتی لەوانەش ئاو و تەندروستی و خۆراک لە کاتێکدا نرخەکانی خۆراک بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبوونەتەوە. سوتەمەنی پێویستە بۆ گواستنەوەی شتومەکەکان و کارپێکردنی بزوێنەرە کارەباییەکان لە نەخۆشخانەکان و ساردکردنەوەی دەرمانەکاندا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز