Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: حاڵەتە گومانلێکراوەکانی نەخۆشی کۆلێرا لە یەمەن دەگاتە 460 هەزار حاڵەت


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕادەگەیەنێت زیاتر لە 460 هەزار حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی کۆلێرا لەم ساڵدا هەتا ئێستا لە یەمەن تۆمار کراوە، ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بە بەراورد گەڵ 380 هەزار حاڵەتی کە سەرانسەری ساڵی 2018 تۆمارکرابوو.

جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان فەرحان حەق دەڵێت لە مانگی یەکەوە هەتا ئێستا 705 کەس بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە ئەمەش بە شێوەیەکی بەچاو زیادی کردووە لە کاتێکدا ساڵی ڕابوردوو لەوەندە کاتەدا 75 کەس بەهۆی کۆلێرا گیانیان لەدەستدابوو.

حەق دەڵێت بڵاوبوونەوەی کۆلێرا خێراتر بووە بەهۆی ئاوی لافاوی ئەمدواییانە، خراپی باری خزمەتگوزاری پاککردنەوەی خاشاک و نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی نزیکەی 1200 بنکەی چارەسەرکردنی کۆلێرا لە سەرانسەری یەمەن بەڕێوەدەبەن بەڵام حەق دەڵێت " هاوکاری دارایی دەستبەجێ پێویستە."

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای 4 ملیار و 2 سەد ملیۆن دۆلاری کردبوو بۆ هاوکاری کردنی 20 ملیۆن یەمەنی لەمساڵدا بەڵام هەتا ئێستا تەنها لەسەدا 32 ی ئەو بڕە پارەیە تەرخان کراوە.

XS
SM
MD
LG