کۆمپانیای یاهووی ئه‌مه‌ریکایی ڕایگه‌یاندووه نزیکه‌ی 600 که‌س له‌سه‌ر کار لاده‌بات، واته نزیکه‌ی 4% ی ئه‌و هێزی کاره‌ی له‌سه‌ر ئاسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌تی.
کۆمپانیای یاهوو بنکه له سـتانی کالیفۆرنیا گوتوویه‌تی ئه‌م ئاڵوگۆڕه به‌شـێـکه له‌و سـتراتیژیـیهتهی بۆ گۆڕانکاری له به‌رهه‌مه‌کانیدا ده‌بێت.
ئه‌مه دووه‌م جاره یاهوو ژماره‌ی کارمه‌ندنی که‌م بکاته‌وه له‌وه‌تای له سـاڵی 2009 وه کارۆڵ بارتز بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێـکاری کۆمپانیاکه. به‌ر له‌م که‌مکردنه‌وه‌یه ژماره‌ی کارمه‌ندانی یاهوو 14100 بووه.
شـایانی باسه یاهوو ژماره‌یه‌کی زۆری کاری ڕیکڵامکردنی له‌ده‌سـتداوه به‌هۆی ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووکه‌وه و هه‌روه‌ها تا دێت ڕکهبهرایهتیکردنی له لایه‌ن کۆمپانیای گوگڵیشهوه بۆ پـتر.